بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سزای تەمڵی هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی بە دیداری مهمەت ئوجەلان و براکەی لە زیندانی ئیمرالی دا و وتی: ئەو دیدارە بە واتای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر ئوجەلان نییە. دیارە کە هەوڵ ئەدرێت کە نشیان بدەن گۆشەگیریی کۆتایی پێهاتووە، 20 ساڵە کە گۆشەگیر کردن درێژەی هەیە، ئەو پرسە پرسێک نییە کە بە سەردانێکی بنەماڵەیی کۆتایی پێ بهێندرێت.
تەمڵی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی باکووری سووریا ڕایگەیاند: فەرماندە باڵاکانی داعش لە تورکیا ئازاد دەکرێن و لە کوردستانی سووریا ئەوانەی کە شەڕی داعش دەکەن پێیان دەگوترێت تیرۆریست. سیاسەتە جەنگییەکانی تورکیا لە وتەکانی ئەردۆغاندا دەردەکەون.
ناوبراو درێژەی دا ئەوانەی کە تەنانەت ناتوانن تابلۆیێکی کوردی ببینن باس لە کام برایەتی دەکەن؟ ئێمە برایەتییەکەی ئێوەمان لەگەڵ کوردانی عەفرین دیت. شانازی بەوە دەکەن کە فێرکردن بە زمانی کوردیتان وەستاند. ئەمە چ برایەتییێکە؟ مرۆڤ تەنها سەرچاوەی داهاتی براکەی خۆی واتا زەیتوون دەدزێت؟ ئێوە ئەوانەن کە لە کاتی بەڕێوە چوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە عێراق جەختتان کردەوە کە بۆرییە نەوتییەکانتان دادەخەین کە بە برسی بمێننەوە، باس لە کام برایەتی دەکەن؟
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment