کوردپرێس:
کاوە محەمەد لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی "الاتجاە پرس"ی وتووە دەوڵەتی پێشووی عێراق ملی بە داواکەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە نەدا کە داوای کردبوو هێزی سەربازیی تورکیا لە باکووری خاکی عێراق بکشێتەوە بۆیە داوا لە دەوڵەتی فیدراڵ دەکەن هەوڵێک بدات لەگەڵ وڵاتانی هەرێمی و دەولی بۆ ئەوەی هێزی سەربازیی تورکیا لە نێو خاکی عێراقدا نەمێنێت.
ناوبراو گوتیشی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق بەردەوامە و حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق یاسای تێپەڕێندراوی پەرلەمانی عێراقی جێبەجێ نەکرد کە داوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی تورکیای کردبوو.
Your Comment