کوردپرێس:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رایگه‌یاند "توركیا وه‌ك وڵاتێك كه تا كۆتایی به‌رگری ده‌كات له به‌كارهێنانی توانا سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی به رۆحێكی هاوپه‌یمانییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته. به‌س ئه‌وه‌ندی گوێڕایه‌ڵی گه‌ل، یاسا و ههستیاریهكانمان بكرێت."
ئەردۆغان گوتیشی: "هه‌ركاتێک ئه‌وه كرا ئه‌وا تا كۆتایی له‌گه‌ڵ دۆستانماندا رێ ده‌كه‌ین و هه‌رگیز دواناكهوین و سڵ ناكه‌ینه‌وه. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێوارەی دوێنێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تره‌مپ-دا له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه گه‌یشتووینه‌ته لێكتێگهیتنێكی هاوبه‌ش كه گرنگی مێژوویی هه‌یه".
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد له خواروتری خۆرهەڵاتی فورات پاشماوه‌كانی داعش هه‌ن.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هه‌میشه باسیان له‌وه كردووه شێوازی چاره‌سه‌ری بابه‌تی سووریا ده‌ستوورێكی نوێیه كه له پاڵ پاراستنی یه‌كپارچه‌ییی خاكی ئه‌و وڵاته مافی هه‌موو پێكهاته‌كان بپارێزێت و چاوه‌ڕوانییه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكات، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوونن.
سه‌ركۆماری توركیا، باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بۆ ماوه‌یێکی زۆرە له‌سه‌ر بابه‌تی سووریا خاوه‌نی هه‌ڵوێستی جیاوازن و ئه‌و دۆخه‌ش نیگه‌رانی كردوون و گوتی:
"بۆچی نیگه‌رانی كردووین؟ چوونكه ئێمه هاوبه‌شی ستراتیجین. ئاساییه هه‌ڵویستی جیاوازمان هه‌بێت بۆ رووداوه‌كان، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت كه هه‌مان ئامانجمان هه‌بێت. نه‌ك هه‌ر هه‌مان ئامانج كاتێک ئامانجی جیاواز بوونی هه‌بوو ئازاره‌كانیش جیاواز ده‌بن، ئه‌و جاره‌ش شوێنی جیاواز ده‌كرێته ئامانج. هەر لە بەجێنەگەیاندنی ئەو بەڵێنانەی کە بە تایبەت لە سەردەمی ئۆباماوە پێمان دەدرا تا پەیوەندییان لەگەڵ رێخکراوە تیرۆریستییەکان، بە هۆی زۆر بابەتی پڕئاریشەوە، پەیوەندییەکانمان ژەهراوی بوون. لەدوای هەڵبژاردنی ترەمپ وەک سەرۆک، بەدڵنیاییەوە خۆشحاڵ بووین بە بینینی ئەوەی کە ئەو هەڵوێستی جیاوازی سەبارەت بە کێشەی سووریا هەیە، بەڵام ئەو هەڵوێستانەی کە بۆ ئێمە گوزارشتی لێوە دەکرا، بەداخەوە کە ماوەیێکی زۆر لە گۆڕەپانەکەدا رەنگی نەدایەوە. لەدوای ئەوەش، ئێمە لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی خۆماندا، پلانی ئۆپەراسیۆنی سەربازییمان تەواو کرد و ئامادەکارییەکانمان ئەنجامدا. مانگی رابردوو لە کاتێکدا کە سەرگەرمی چاوخشاندنەوە بووین بە ئامادەکارییەکانماندا بۆ ئەوەی بچینە گۆڕەپانەکەوە، لەگەڵ ترەمپدا پەیوەندییێکی تەلەفۆنیمان ئەنجام دا. ناوەڕۆکی ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە بە بڕوای ئێمە زۆر ئومێدبەخش بوو بۆ ئێمە.
ئەردۆغان هەر لە بارەی پێوەندییە تەلەفونییەکەوە زیادی کرد: سەرۆکی ئەمریکا زۆر بە ڕوونی ئەوەی بە ئێمە راگەیاند کە سەرجەم سەربازەکانیان لە سووریا دەکشێننەوە و بەرەنگاربوونەوەی داعش بۆ تورکیا جێدەهێڵن. ئێمە بە وەبیرهێنانەوەی رووبەڕووبوونەوە دەستەویەخانەی کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتدا ئەنجاممان دابوو، ئاماژەمان بەوە کرد کە بەرەنگاربوونەوەی داعش، لەسەری سەرەوەی ئەولەویاتەکانی ئێمە دێت لە سووریا. لە قۆناغی داهاتووتردا، گۆڕانی ئەو ناوانە لەنێو ئیدارەی ئەمریکادا کە بە گەرمیی لە پێشڤەچوونی ئەرێنیی پەیوەندییەکانی نێوان ئێمە و واشنتۆنیان سەبارەت بە سووریا نەدەڕوانی، ئومێدی زیاتریشی بە ئێمە بەخشی. ئێمەش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەمان خستە باری چاوەڕوانییەوە. بەدڵناییەوە لەو نێوەندەدا ژمارەیەک دەنگی لەرزۆک هەبوون، بەڵام ئێمە لەبەر ئەوەی دەمانزانی بەرێز ترەمپ موخاتەبی سەرەکی ئێمەیە، زۆر گرنگییمان بەمانە نەدەدا".
پەیوەندییێکی ئێجگار ئەرێنیی بوو
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه لێدوانەكه‌ی دوێنێی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه، خۆی و هاوڕێیەكانی نیگه‌رانكردووه و جه‌ختیكرده‌وه، له‌وباره‌وه ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كردووه و شه‌وی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجامداوه.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: "په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیی ئه‌رێنی بوو. ئه‌و بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكای له سووریا جارێكی دیكه دووپاتكرده‌وه. له‌نێو سووریادا بە درێژایی سنووری تورکیا ناوچەیەکی ئارام لە لایەن ئێمەوە دروست دەکرێت، بیرتان بکەوێتەوە لە سەردەمی ئۆباماوە من جەختم لەمە کردووەتەوە، بابەتی ئەم ناوچە ئارامە وەک ٢٠ میل لە لایەن خۆیەوە (ترەمپ) گوزارشتی لێوەکرا کە ئەمە ناوچەیەکی ئارامە بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر، هێڵێکی لەوشێوەیەیە. بڕیارماندا به درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان تیمهكانماندا له سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كاندا. "
ناوبراو گوتیشی: "جه‌ختمان كرده‌وه كه ئێمه وه‌ك توركیا پێشینه‌مان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌یه له سووریا به شێوه‌یێكی كاریگه‌ر. پێمان راگه‌یاند كه ئێمه له توركیا جیاكاریمان له نێوان گرووپه ئایینی و ئیتنیكییه‌كان نه‌كردووه و باوه‌شمان بۆ هه‌موویان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام په‌كه‌كه/یه‌په‌گه، سته‌می له گرووپه كورد، عه‌ره‌ب، توركمان و مه‌سیحییه‌كان كردووه كه گوێڕایه‌ڵی نه‌بوون و دوایان نه‌كه‌وتوون. دووباره پێمان راگه‌یاند كه به‌ڵگه‌ی ئه‌مانه‌مان ره‌وانه‌كردووه بۆ راوێژكاره‌كانی. ئه‌مه‌ی پێ‌خۆش‌بوو".
Your Comment