فه‌خره‌ددین ئاڵتوون: تورکیا دوژمنی کورد نییه‌، بەڵکوو پارێزگاریکار-یانه‌

به‌شی تورکیا- سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا کاردانه‌وه‌ی به‌ توویته‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پیشان دا و ڕای‌گه‌یاند: "ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا دوژمنی كوردان نییه‌، پارێزگاریكاریانه و توركیا هیچ كێشه‌یێكی له‌گه‌ڵ كورده‌كان نییه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌خره‌ددین ئاڵتوون سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له‌ ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر توویته‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌باره‌ی سووریاوه‌ نیشان دا و گوتی: ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا دوژمنی كوردان نییه‌، پارێزگاریكاریانه و هیچ جیاوازیی نییه‌ بۆ تورکیا سه‌رچاوه‌ی تیرۆر کوێیه‌، تیرۆر تیرۆره‌ و پێویسته‌ له‌ سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه‌ وشک بکرێت. تورکیا له‌ سووریا به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌مه‌ ئه‌نجام ده‌دات".

ئاڵتوون له‌ په‌یامه‌که‌یدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا دوژمنی كوردان نییه‌، پارێزگاریكاریانه‌ و توركیا هیچ كێشه‌یێكی له‌گه‌ڵ كورده‌كان نییه‌. کێشه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی تیرۆریستیی په‌که‌که‌ و درێژکراوه‌کانی ڕێکخراوه‌که‌یه‌ له‌ سووریا."

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ ڕێکخراوی تیرۆریستیین و تورکیا به‌ مکووڕییه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمانه‌. بنه‌مای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرمان هه‌ر ئه‌مه‌یه‌. بۆ ئێمه‌ هیچ جیاوازییێکی نییه‌ سه‌رچاوه‌ی تیرۆر ئایدۆلۆجییه‌، ئایینییه‌ یان نه‌ژادییه‌. تیرۆر تیرۆره‌ و پێویسته‌ له‌ سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه‌ وشک بکرێت. تورکیا له‌ سووریا به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌مه‌ ئه‌نجام ده‌دات".

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51065

Your Comment

You are replying to: .
captcha