بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عەبدوڵلا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بڵاوی كردەوە، رۆژی شەممە 12 ی كانوونی دووەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراقی كردووە و ناوبراو رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان رۆژانە نزیكەی 420 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، لە دانیشتنی رۆژی یەكشەممەی پەرلەمانی عێراقدا و لەكاتی تاوتوێ كردنی ئەو ماددەیەی كە تایبەتە بە هەرێم، بەشێک لە پەرلەمانتاران داوایان كردووە، ئەو ژمارەیەی كە وەزیری نەوت ئاشكرای كردووە، بكرێتە ماڵ لەسەر هەرێم نەک 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا، وەک ئەوەی كە لە بودجەدا هاتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پەرلەمانتارانە رەخنەی زۆریان لە بڕگەی (ج) گرتووە و رایانگەیاندووە، كاتێک هەرێمی كوردستان پابەندی بەڵێنەكانی نابێت بۆچی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە بدرێت، "پێیان وابوو ئەو برگەیە وادەكات هەرێم پابەند نەبێت". هۆشیار عەبدوڵڵا راشیگەیاند: " ئێمە بە روونی پێمانوتن، هەر برگەیێک زیاد دەكەن بۆ ئەوەی هەریم پابەند بكات ئاساییە، بەڵام مەعقوول نیە و قبوڵیشی ناكەین حكوومەتی فیدراڵی تاكە كارتی فشاری بریتی بێت لە مووچەی فەرمانبەران، دەبێت مووچەی فەرمانبەران دوور بێت لەو كێشەیە، ئیدی حكوومەتی فیدراڵی چۆن هەرێم پابەند دەكات ئاساییە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment