بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوڕا نەبوونی تورکیا و ئەمریکا لەسەر کوردەکانی سووریا هەمیشە یەکێک لە ناکۆکییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە بووە و ئێستا کە 2000 هێزی ئەمریکی ئامادەی کشانەوەن لە سووریا، تورکیا خۆی ئامادەی هێرش کردنە سەر کوردەکانی سووریا کردووە.
ئاسۆشیتێدپرس لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له هه‌وڵه‌كان كرده‌وه بۆ پاراستنی كورده‌كان دوای كشانه‌وه‌یان له سووریا.
مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رایگه‌یاندووه: "ئێمه دان له مافه‌كانی توركیا ده‌نێین، له پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌زانین كورده‌كان تیرۆرست نین و هاوشانمان له شه‌ڕی دژ به‌داعش جه‌نگاون و رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه".
ناوبراو روونیشی كردوه‌ته‌وه:" به‌رده‌وامین له هه‌وڵدان تاكوو له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا رێكبكه‌وین و ئومێدی زۆریش هه‌یه رێبكه‌وین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment