کوردپرێس: ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی کردەوە، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا، گوله‌ر و فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كان، دوندار، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنووری سووریایان به‌سه‌ركرده‌وه.
لە سەردانەکەیدا خولوسی ئاكار رایگه‌یاند: "مه‌سه‌له‌ی منبج و خۆرهه‌ڵاتی فوڕات له پێشمانن. له‌مباره‌یه‌وه پلانی پێویست داندراوه. به‌شێوه‌یێكی چڕ به‌رده‌وامین له ئاماده‌كارییه‌كانمان. كه شوێن و كاتی هات، هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشوو، تیرۆریستانی ئێره‌ش له‌و چاڵانه‌ی كه هه‌ڵیان كه‌ندووه، ده‌نێژرێن".
هه‌روه‌ها وتی: "ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا تا دوا راده پێداگیره له‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌مان و ئه‌ودیوی سنووره‌كانمان له هه‌ر كوێ بێت كۆتایی به تیرۆر بهێنێت. تاكه ئامانجمان تیرۆریستانن.
ناوبراو درێژەی دا: هه‌ركه‌سێک كه خاوه‌نی عه‌قڵ بێت ده‌زانێت له‌گه‌ڵ خوشک و برا كوردهكانماندا كه وه‌ک گۆشت و تێكه‌ڵاوی یه‌كتر بووین، هیچ كێشهیێكمان نییه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment