پیلانگێڕی لەدژی هۆشیار زێباری باجێکی قورسی بۆ یەکێتی دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسانی پارتی لەبارەی پرسی دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری لە کاندیدی سەرۆک کۆمار و هەوڵەکانی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە هۆشداری توند بە یەکێتی دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیی پارتى و بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، ئەوەی له‌ دادگای فیدڕاڵی له‌ دژى هۆشیار زێبارى کرا، پیلانى گه‌وره‌ بوو، پیلانی گەورەش باجى قورسى له‌ دوایه".

ئەو سەرکردایەتییەی پارتی باسی لەوەکردووە، یەکێتی دەبێ تێبگەن کە بەبێ ڕەزامەندیی مسعوود بارزانی هەرگیز جارێکی تر پۆستی سەرکۆمار نابیننەوە، مێژوو پێمان ده‌ڵێت هیچ پیلانگێڕییه‌ک لە دژی پارتى به‌ بێ باجى قورس تێپەڕ نابێت.

هەر لەسەر ئەو پرسە، عه‌لی عه‌ونی، ئەندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی بە میدیای پارتی وتووە: ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵیی عێراق ڕوونه‌ سیاسییه،‌ که‌سێک له‌ دادگا پشتیوانیی ده‌ستپاکی بۆ کراوه‌، ئێستا بۆ تانه‌ی لێ ده‌ده‌ن؟ ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ی که‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه‌ هی خۆیان نییه و‌ بۆیان دانراوه.

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، کاتی خۆشی که‌ ئه‌و هێزه‌ی پشتیوانیی یه‌کێتی کرد تا دێگه‌ڵه‌ی بۆ دیاری کرد، بۆیه‌ هه‌ر هێزێک بێت‌ ئه‌گه‌ر پشت به‌ ده‌ره‌وه‌ ببسه‌تێت، تاماوه‌ ده‌بێت به‌له‌نگی بڕوات به‌ڕێوه‌.

دەشڵێت: یه‌کێتی باش ده‌یزانی به‌ کێبرکێ ده‌رناچێت، بۆیه‌ ویستیان دۆخه‌که‌ ئاڵۆزتر بکه‌ن و باشتری نه‌که‌ن، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌کرێت و به‌ ناشه‌رعی به‌رهه‌م ساڵح له‌ پۆسته‌که‌ی بمێنێته‌وه،‌ چوونکه‌ ده‌زانن له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان دۆڕاون و بۆیان ناچێته‌ سه‌ر.

عەونی جەختیکردووەتەوە، کە پارتی ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت و یارییه‌که‌ ته‌واو نه‌بووە، یه‌کێتی له‌وه‌ی کردوویه‌تی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌، دڵنیاشبن پارتی چه‌ند ئۆپشنێکی دیکه‌ی ده‌بێت.

شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لیستی پارتی ئاماژەی بەوەکردووە، پارتی ئێستاش له‌ گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانیدایه‌ له ‌په‌رله‌مانی عێراق، که‌ سه‌درییه‌کان و عەرەبە سوننه‌کانن، بۆیه‌ هیچ به‌ربژێرێک به‌بێ ڕەزامەندیی پارتی بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌رناچێت و ئه‌گه‌ر پارتی ڕەزامەندی نه‌دات، ئه‌و پۆسته‌ یه‌کلا نابێته‌وه.

News Code 5098

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha