کوردپرێس:
بەشى پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى ڕوونکردنەوەیێکی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندوە، بە هەموو لایێکى ڕادەگەیەنین کە وەک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى تا ئێستا به فەرمى هیچ بڕیارێکمان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی سلێمانی - تورکیا.
بەیاننامەکە ڕوونیشی کردووەتەوە، تا ئێستا هیچ وادەیێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا دیاری نەکراوە.
ڕاشگەیاندوە، دڵنیایى دەدەینە هاوڵاتیانى بەڕێز هەر بڕیارێک دهربچێت لهوبارهیهوه و بگاتە لامان دەستبەجێ بۆ هەموولایەکى ڕادەگەیەنین وه ههر ههواڵێک لهسهر گهشتهکانی فڕۆکهخانه له سهرچاوهیهی فهرمی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی یهوه ڕانهگهنرێت باوهڕ پێکراو نیه.
دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧، حکوومەتی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی راگرت بەڵام دوای تەنها شەش مانگ گەشتەکانی فرۆکەخانەی هەولێر دەستپێکردەوە، بەڵام تا ئێستا گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی سلێمانی دەستی پێنەکردوەتەوە.
Your Comment