ده‌ستگیرکردنی که‌سانی نزیک له‌ په‌که‌که‌ له‌ سلێمانی درێژه‌ی هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه‌کانی ئاسایشی گه‌رمیان هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گایێکی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ که‌لار و 9 ئه‌ندامیان ده‌ستگیر کردوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوڕی جه‌بار هاوسه‌رۆکی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و شوێنه‌ی ئاسایش هه‌ڵیکوتاوه‌ته‌ سه‌ری شوێنی په‌روه‌رده‌یییه‌ به‌ ناوی ئه‌کادیمیای شه‌هیدی گیڤارا گه‌رمیانی و به‌کاری ده‌هێنن بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ و په‌روه‌رده‌ی گه‌نجان به‌ڵام ئه‌مشه‌و ئاسایش هێرشی کردوووه‌ته‌ سه‌ریان و 9 ئه‌ندامیان ده‌ستگیر کراون و شوێنه‌که‌شیان داخستوووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌وان که‌ ده‌ستگیر کراون، ژنیشیان تێدایه‌ و تا ئێستا ئازاد نه‌کراون.

له‌ کۆتاییی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی یه‌کێتی له‌ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری سه‌رجه‌م باره‌گاکانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانیان داخست.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50950

Your Comment

You are replying to: .
captcha