مەسەلەی ئێران و سووریا تەوەری گفتوگۆی نێوان پۆمپیۆ و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆ بووه‌وه‌ و گرینگترین تەوەرەکانی دیداری نێوانیان مەسەلەی ئێران و سووریا بوو.

کوردپرێس:

به‌گوێره‌ی میدیای عێراقی، له‌سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌غدای پایته‌خت سێ دۆسیه‌ دراوه‌ته‌ به‌رپرسانی عێراق كه‌ یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته‌ به‌ئێرانه‌وه‌ كه‌ پۆمپیۆ به‌ به‌رپرسانی عێراقی ڕاگه‌یاندوه‌، ئێران گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ‌‌و وڵاته‌كه‌ی سووره‌ له ‌سه‌ر به‌رده‌وامیی سزاكانی سه‌ر تاران.

هاوكات دۆسیه‌ی دووه‌م بریتیه‌ له‌ بوونی سوپای ئه‌مریكا له ‌عێراق كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵی ده‌ركردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ‌عێراق له‌ ئارادا بوو، دۆسیه‌ی سێیه‌میش په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ڕزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.

هەر لەو دیدارەدا مایک پۆمپیۆ دڵنیاییی داوە کە هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەکشێنەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێكی پێشوه‌خت ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته‌ شاری به‌غدا، كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ پۆمپیۆ به‌سه‌ردانێك له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌.

News Code 50946

Your Comment

You are replying to: .
captcha