به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی "سێجی تی ئێن" بڵاوی كرده‌وه که له ئێستادا چین گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتووترین سیسته‌می وریاكه‌ره‌وه‌ی بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه له جیهان دروست كردوووه كه له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی چینه‌وه دروست كراوه.
ئه‌ندازیارانی چین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زیاتر له 15 هه‌زار سێنسۆریان له ته‌واوی چین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داناوه و به ڕاكێشانی وایه‌ر به تۆڕێكه‌وه به‌سراوه و له كاتی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه ئاگاداری ده‌دات.
سێنسۆرهكان ده‌توانن پاڵس یا وریاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنیكی بۆ سه‌نته‌ری چاودێری و پاشان مۆبایلی به‌كارهێنه‌ر بنێن كه ئه‌مه‌ش خێراییێكی هاوشێوه‌ی ڕووناكییان هه‌یه و زۆر خێراتر له ڕوودانی له‌رینه‌وه‌ی وێرانكه‌ر له ئاستی زه‌ویدا هۆشداری به كه‌سه‌كان ده‌دات تا ئاماده بن.
ئه‌و سیسته‌مه ده‌توانێت نامه و په‌یامی خۆی به كه‌متر له 2 چركه له هه‌ر شوێنێكدا بێت بۆ به‌كارهێنه‌ر بهێنرێت كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆ ڕزگاركردنی كه‌سه‌كه كاتێكی گونجاو و باشه.
هاوشێوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه له ژاپۆن و كه‌ناری ده‌ریاكانی ڕوژئاوای ئه‌مریكاش هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی چین پێشكه‌وتووتره.
سیسته‌مه‌كه نه ته‌نیا جووڵه‌ی كیشوه‌ره‌كان دیاری ده‌كات به‌ڵکوو له‌رینه‌وه‌ی زهویلهرزهكهش پێده‌زانێت و له ژێر چاودێریی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی چین له ساڵی 2022دا به ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment