بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەریم عەلیوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الاتجاه پرس»دا وتی: ژمارەیێک لە ئەندامانی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، سەربازانی ئەمریکییان لە دەورییەی ئەم دواییەدا لە بەغدا هاوڕێیی کردووە.
عەلیوی زیادی کرد: ئەندامانی کومیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بەم زووانە دانیشتنێک بۆ باس کردن لەبارەی دەورییەی سەربازانی ئەمریکی بە بەشداریی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی بەغدا بەڕێوە دەبەن و بڕیاری پێویست لەوبارەوە دەدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment