٩ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:٢٠
زەریف سەردانی عێراق دەکات 

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی ئێران ‌و هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بڕیارە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵا ئاكرەیی بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی ئێران ‌و هەرێمی كوردستان لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە رادیۆ نەوای راگەیاندووە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ گۆڕانكارییێكی بەسەردا نەهاتووە و لە ئاستێكی باشدایە، هیچ گۆڕانكارییێكیش لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نەكراوە و پەیوەندییە بارزگانییەكان لە سنوورەكانی نێوان هەردوولا بەردەوامە.

عەبدوڵا ئاكرەیی وتیشی، ئابڵوقەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كاریگەری لەسەر پەیوەندی بازرگانی ئێران و عێراق نەبووە و پەیوەندییەكان لە نێوان هەردوو وڵات ئاساییە.

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی ئێران ‌و هەرێمی كوردستان لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكراشی كرد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو رۆژی سێ شەممە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدێكی باڵای ئێرانی سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان بكەن و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50919

Your Comment

You are replying to: .
captcha