٢٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٠:٣٧
نێچیرڤان بارزانى سەردانی به‌غدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێدا شاندێكی سیاسیی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا به‌ ماڵپه‌ڕى ناس نیووزى وتووه‌: بڕیار بوو پێش كۆتایی ئه‌مساڵ شاندێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات به‌ڵام واده‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ گۆڕا، بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێدا ئه‌و سه‌ردانه‌ ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو وتیشی: سه‌ردانه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و بڕیاریشه‌ نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌ن و حیزبه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا بێت.

فارس عیسا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و بره‌ودانه‌ به‌و لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ نێوان شاندی هه‌ردولا له‌ به‌غدا ئه‌نجام درا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 509

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha