به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. مسته‌فا عه‌لوی پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی قاهیره له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا باس له گرنگىی پرسى کورد ده‌کات له سووریا و ئاماژه به‌و پێشهاتانه ده‌کات که له دواى بڕیاره‌که‌ى تره‌مپ هاتوونه‌ته ئاراوه و ده‌ڵێت: "تورکیا وه‌ک ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانێتیی ناتۆ وڵاتێکی گرنگه بۆ ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ورووپای ڕۆژئاواش بۆ دۆسیه ئاڵۆزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له به‌رامبه‌ریشدا کورد وه‌ک پێکهاته‌یێکی سه‌ره‌کی له سووریا و ته‌نانه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا هه‌مان ئه‌و گرنگییه سیاسییه‌ی هه‌یه بۆ سه‌قامگیری له ناوچه‌که و چاره‌سه‌رکردنی سیاسییانه‌ی قه‌یرانی سووریاش".
ناوبراو ئه‌وه‌شى خستوووه‌ته‌ڕوو: تا ئێستا داواکانی ئه‌مه‌ریکا و جه‌ختکردنه‌وه‌کانی کاربه‌ده‌ستانیشی بۆ پارێزراویی کورد له سووریا له هه‌ر هێرشێکى تورکیا نه‌بوونه‌ته مایه‌ی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی کورد له سووریا "چوونکه وه‌ک ده‌وترێت ئه‌نقه‌ره ڕ‌ازى بوووه به دواخستنی ئه‌و هێرشه‌ی چه‌ند مانگێکه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانى ده‌کات به‌ڵام باس له‌وه ناکرێت که ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه یان نا".
پسپۆڕه‌که‌ى زانسته سیاسییه‌کان پێیوایه؛ هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێک له ڕه‌وشی سیاسی و ئاسایشی سووریادا ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆزی کورد ده‌بێت نه‌ک هه‌ر له سووریا به‌ڵکوو له ناوچه‌که‌شدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment