واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاری ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق دیاری بكرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: به‌ فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه‌ داوامان لێكراوه‌ واده‌یێک بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاری بكه‌ین.

ناوبراو وتیشی: "هه‌موو ئاماده‌كارییێک بۆ دیاری كردنی ڕۆژی هه‌ڵبژادنه‌كه‌ كراوه و وه‌كوو كۆمیسیۆن ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆ ده‌بینه‌وه ‌و به‌ كۆی ده‌نگ بڕیار له‌سه‌ر ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌ده‌ین كه‌ له ‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه ‌ده‌چێت به‌ڵام پارێزگاكانی هه‌رێم ناگرێته‌وه‌."

ڕزگار حاجی حه‌مه‌ ڕاشیگه‌یاند: به‌ شێوه‌یێكی گشتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌مساڵدا به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌گه‌ڵ دیاری كردنی ڕۆژه‌كه‌شدا پێشنیازی ته‌رخان كردنی بودجه‌یێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ین كه‌ كۆمه‌ڵێک گرفتی تێدایه ‌و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50877

Your Comment

You are replying to: .
captcha