نێچیرڤان بارزانی و کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێم کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەت تاوتوێ کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ ستیڤ ڤەگین كۆنسوڵی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، له‌ کۆبوونەوەکەدا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا له‌ قۆناغه‌كانی رابردوو و ئێستادا و زیاتر په‌ره‌پێدانیان، دۆخی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ کرا.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باسی ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان كرا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی تیشكی خسته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و به‌رده‌وام بوونی چاكسازی و دوا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا.

لە کۆبوونەوەکەدا ستیڤ ڤەگین کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، جه‌ختی لەسەر‌ هاوكارییەکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردەوە‌.

تاوتوێ ڕكردنی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50871

Your Comment

You are replying to: .
captcha