به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: "دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی له سووریا، بۆ جاری سێیه‌م ئه‌و وڵاته كاروانی ھاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی نارده ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ھه‌سه‌ده له ڕۆژھه‌ڵاتی ڕووباری فورات."
ئه‌و ڕوانگه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه که ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه پێكدێت له 150 ئۆتۆمبێل و زرێپۆش و ھاوكاریی لۆجیستی و سه‌ربازی.
ئه‌مه له كاتێكدایه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه ھێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا بكشێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش فه‌رمانده‌كانی ھه‌سه‌ده رایانگهیاندوووه که توركیا به نیازه ھێرش بكاته سه‌ر مه‌نبه‌ج و چه‌ند ناوچه‌یێكی سووریا.
تره‌مپ دوای بڕیاره‌كه‌ش له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یێكدا له كۆشكی سپی رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشی له سووریا، پارێزگاری له‌و جه‌نگاوه‌ره كوردانه بكات كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن."
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment