به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، ڕۆژنامه‌ی واڵستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی له ڕاپۆرتێکدا باس له‌وه ده‌کات که بریاره ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له ئه‌نقه‌ره تاووتوێی شێوازی جێگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له سووریادا بكرێت.
وه‌فدی ئه‌مریكا پێكدێن له هه‌ریه‌ک له جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و جه‌نه‌راڵ دونفۆڕد سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا و جه‌یمس جێفری نێردراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ سووریا.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كردوووه كه توركیا بۆ شه‌ڕی دژ به داعش له سووریا ژماره‌یێكی زۆر داواكاریی ئاڕاسته‌ی واشنتۆن كردوووه كه له نێویاندا پشتیوانیی سه‌ربازی و هێرشی ئاسمانی و هاوبه‌شی كردنی زانیاریی هه‌واڵگری و هاوكاریی لۆجیستی داوا كراون.
شاره‌زایان به دووری ده‌زانن كه ئه‌مریكا ته‌واوی داخوازییه‌كانی توركیا په‌سه‌ند بكات به تایبه‌ت پشتیوانیی ئاسمانی.
ڕۆژنامه‌ی واڵستریت جۆرناڵ له زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه ئاشكرای كردوووه كه وه‌فده‌كه‌ی ئه‌مریكا نه‌خشه‌یێكی ڕه‌نگكراوی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریای ئاماده كردوووه تاوه‌كوو دانووستان له‌سه‌ر پلانێكی تایبه‌ت به دابه‌ش كردنی هێز له ناوچه‌كه بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌و ئامانجه‌ی كه ڕێگری بكه‌ن له پێكدادانی نێوان هێزه كوردییه‌كان و سوپای توركیا له ناوچه‌كه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی سووریا یه‌كێكه له بژارده‌كانی به‌رده‌م هێزه كوردییه‌كان بۆ پارێزگاری كردنی خۆیان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای توركیا و جه‌یمس جێفری نێردراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ سووریا داوای له هێزه كوردییه‌كان كردوووه كه خۆیان به دوور بگرن له ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د.
شایانی باسه؛ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا له مانگی ڕابردوودا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا دا و رایگه‌یاند كه پاش كشانه‌وه‌یان توركیا ئه‌ركی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له سووریا ده‌گرێته ئه‌ستۆ. ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ نیگه‌رانیی زۆری لای هێزه كوردییه‌كانی سووریا دروست كرد و به‌رپرسانی ئه‌مریكی هۆشداریی توندیان دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێزه كوردییه‌كان له سووریا به ته‌نها جێبهێڵێت ئه‌وا توركیا دوودڵ نابێت له هێرش كردنه سه‌ر هێزه كوردییه‌كان كه له شه‌ڕی دژ به داعشدا باشترین هاوكاری هێزه ئه‌مریكییه‌كان بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment