کوردپرێس:
لوقمان فەیلی وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتیی راگەیاندووە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بەم نزیكانە سەردانی دەوڵەتی قەتەڕ دەكات.
وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق روونیشی كردۆتەوە، كاتی سەردانەكە و وردەكارییەكەی لەكاتی خۆیدا ئاشكرا دەكەن.
لەماوەی رابردوودا سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی حەوت وڵاتی كردووە لەوانە، سعوودیە و ئێران و كوەیت و ئوردن و ئیمارات و توركیا و ئیتاڵیا.
Your Comment