٧ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ٠٨:٤٦
سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی قەتەر دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی قەتەڕ بكات و سەرۆكایەتیی كۆماریش دەڵێت سەردانەكە بەم نزیكانە دەبێت.

کوردپرێس:

لوقمان فەیلی وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتیی راگەیاندووە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بەم نزیكانە سەردانی دەوڵەتی قەتەڕ دەكات.

وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق روونیشی كردۆتەوە، كاتی سەردانەكە و وردەكارییەكەی لەكاتی خۆیدا ئاشكرا دەكەن.

لەماوەی رابردوودا سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی حەوت وڵاتی كردووە لەوانە، سعوودیە و ئێران و كوەیت و ئوردن و ئیمارات و توركیا و ئیتاڵیا.

News Code 50838

Your Comment

You are replying to: .
captcha