بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەیاس سوورچی بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی مووسڵی یەکێتی بە سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە، بەدووری دەزانم بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ رەتکردنەوەی زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاریگەیی بکاتە سەر سروشتی گفتوگۆکان لەگەڵ پارتی.
سورچی وتووشیەتی: هەڵوێستی یەکێتی لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لە رێگەی راگەیەنراوەوە یاخود بەرپرسانی باڵای حزبەوە رادەگەیەنرێت، بە بۆچوونیشم ئەو بڕیارەی دادگا کاریگەریی لەسەر هاوکێشەکان نابێت، چوونکە پارتی سوور بوو لەسەر کاندیدکردنی زێباری بەرامبەر بە بەرهەم ساڵح و هەوڵێک بوو بۆ سەپاندنی ئیرادەی بەسەر لایەنێکی تردا.
Your Comment