ئه‌ڵمانیا داوای دامه‌زراندنی ناوچه‌ى دژه‌فڕین و ئارام بۆ کوردانى سووریا ده‌کات

به‌شی سووریا- سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا داوا له‌ ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌کات که‌ داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بکه‌ن ناوچه‌ى دژه‌فڕین و ئارام له‌ سووریا دروست بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆدریش کیسه‌ویت سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا له‌ لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ داوامان له‌ هه‌ر دوو وڵاتى ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا کردوووه‌ که‌ داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بکه‌ن ناوچه‌ى دژه‌فڕین و ئارام له‌ سووریا دروست بکه‌ن و ئه‌وه‌شى به‌ کارێکى ئاسان بۆ ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ پێوسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ڕێگه‌ بگرێت له‌ هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازى له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ بۆ سه‌ر سووریا و هێرشه‌کانى ماوه‌ى ڕابردووى تورکیاشى بۆ سه‌ر عه‌فرین و ناوچه‌ کوردییه‌کانى سووریا به‌ "داگیرکارى" پێناسه‌ کردوووه‌.

له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا دواى بڕیارى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ سووریا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆککۆمارى تورکیا له‌ چه‌ندین لێدوانیدا هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشکردنه‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتى فورات و ناوچه‌ سنوورییه‌کانى نێوان سووریا و تورکیاى کردبوو به‌ بیانووى پارێزگاریی کردن له‌ وڵاته‌که‌ى له‌ ڕووى ئه‌منییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50769

Your Comment

You are replying to: .
captcha