٢ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ١٧:١٧
بەرهەم ساڵح سەردانی تورکیا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق سبەی پێنجشەممە سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند سه‌ر له‌ به‌یانیى سبه‌ی پێنجشەممە به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک كۆمارى عێراق به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدۆغان، سه‌ردانى ئەنقەرە دەکات.

سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ئاماژەی بەوەش کرد، سه‌ردانه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كانیه‌تى بۆ وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و وڵاتانى عه‌ره‌بى و بڕیاره‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یێک له‌و وڵاته‌ ئه‌نجام بدات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و رەجەب تەیب ئەردۆغان په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌كرێت و باس له‌ هه‌ماهه‌نگى و زیاتر و باشتر كردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو وڵات ده‌كرێت.

ئەوە یەکەمین سەردانی بەرهەم ساڵح-ە بۆ تورکیا دوای ئەوەی مانگی 10ی ساڵی 2018 بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

ئەو سەردانەی د.بەرهەم ساڵح بۆ تورکیا دوای ئەوە هات کە 13ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق نامەیێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای پێگەیاند و تیایدا بانگهێشتی کرد کەسەردانی تورکیا بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50733

Your Comment

You are replying to: .
captcha