بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار ڕەحمانی پوور بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای کوردستان ڕاشیگەیاند بە ئاوڕدانەوە لە 228 کیلۆمەتر سنووری هاوبەش لە نێوان پارێزگای کوردستان و وڵاتی عێراق گرینگترین وڵات لەباری کەلوپەلی هەناردەییەوە بۆ گومرگی پارێزگای کوردستان وڵاتی عێراقە.
ناوبراو هەروەها وتیشی هەر لەم ماوەیەدا زیاتر لە 535 هەزار و 873 گەشتیار لە تەنها سنووری گەشتیاریی پارێزگاوە تێپەڕیون و ڕێژەی هاتوچۆ لەچاو ساڵی ڕابردوودا 40 لەسەد زیادی کردووە.
شایانی ئاماژەیە گومرگەکانی پارێزگای کوردستان خاوەنی دوو ئیدراەی گشتی لە شاری سنە و باشماخ و یەکەیێکی گومرگیی لە شاری بانەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment