لە کێوماڵکردنی چیای مەکحولدا چەند تونێل و حەشارگەی داعش دۆزرانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای هەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمڕۆ لە زنجیرە چیای مەکحول لە پارێزگای سەڵاحەدین چوار تونێل و خەندەقێکی داعشیان دۆزییەوە کە نزیکەی ٣٠ مەتر درێژە.

کوردپرێس:

لە بەیاننامەیێکدا ڕۆژی سێشەممە (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای هەواڵگریی سەربازی بڵاوی کردەوە، لەکاتی ئۆپراسیۆنێک بۆ کێوماڵکردنی زنجیرە چیای مەکحول لە پارێزگای سەڵاحەدین، بە هاوکاریی شانەکانی هەواڵگری و هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزە سەربازییەکان و حەشدی شەعبی و هێزی ئاسمانی، هێرش کرایە سەر ئەو ناوچانەی کە گومان هەبووە چەکدارانی داعشیان تێدابێت لە زنجیرە چیاکە، دوای گەڕان و پشکنینی ورد توانراوە چوار تونێل و خەندەقێک ئاشکرابکرێت، کە درێژییەکەی ٣٠ مەترە و چەکدارانی داعش بۆ خۆحەشاردان و حەوانەوە بەکاریانهێناوە.

هەر لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر ٢٣ دەبەی مادەی نتراتی ئامۆنیا، کە بۆ بۆمبی دەستکرد بەکاردێت؛ هەروەها دەستگیراوە بەسەر ٣٦ بۆمبی جیاجیا و ٢ دەبە مادەی سی فۆر و چەند گولـلە ئاڕ پی جییەک و چەندین ئامێرێکی بێدەنگکردنی چەکی دەمانچە و چەند بڕێک لە خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی جیاجیا.

دوای پشکنین و هەڵگرتنەوەی تەواوی بۆمب و مادە تەقەمەنییەکان، لەلایەن یەکەی ئەندازیاری سوپاوە، سەرجەم تونێل و خەندەقەکەش تەقێنراونەتەوە و تێکوپێکدراون.

ئەو ئۆپراسیۆنەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لەکاتێکدایە، ناوبەناو لێرە و لەوێ چەکدارانی داعش دەرکەوتوونەتەوە و لە چەند ناوچەیەکیش هێرش و کردەوەی چەکدارییان ئەنجامداوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی پارێزگای دیالە.

*لە ئێن ئاڕ تی وەرگیراوە

News Code 50722

Your Comment

You are replying to: .
captcha