به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كه له زینداندایه له میانی وتارێکدا بۆ رۆژنامه‌ی یه‌نی یاشام نووسیویه‌تی: "ئۆجه‌لان به‌تایبه‌تی له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ریدا به هه‌ڵوێستی ئاشتییانه‌ی خۆی، به پێشنیازه گونجاوه‌كانی و ئیراده‌ی خۆی له دڵه‌وه وه‌های كرد كه كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا متمانه‌ی پێ بكات و لێی دڵنیا بێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاشتی تێكدرا و هۆكاره سه‌خته‌كانی پشت ئه‌وه، ئه‌مانه هه‌موو له بیر كران".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه: "ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی سیاسه‌تی دیموكراتی، كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، ڕاگه‌یاندن و گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه به ڕێ و ڕێبازی ڕاست، به زمان و شێوازێكی گونجاو ئه‌مه وه‌بیر ڕای گشتیی توركیا و جیهان بێننه‌وه که ئۆجه‌لان له پرۆسه‌ی ئاشتی چ ڕۆڵێکی هه‌بوو".
ده‌میرتاش ڕایگه‌یاندوووه: "ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی ئاكه‌په له ئێمه باشتر ده‌زانن كه هێزی سیاسیی به‌ڕێز ئۆجه‌لان چه‌نده، هۆكاری گۆشه‌گیریش هه‌ر ئه‌وه‌یه، كه‌واته پێویسته مرۆڤ خۆی ڕاده‌ستی زه‌ینییه‌تی شه‌ڕخواز، سیاسه‌تی سه‌ركوت كردن و دیلگرتن نه‌كات".
ده‌میرتاش هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "له‌وانه‌یه بڵێن بۆچی ئۆجه‌لان نه‌ک یه‌كێكی دیكه؟ ئه‌و كاته پێیان بڵێن ئاشتی به ڕێبه‌ره دامه‌زرێنه‌ره‌كان، له نێو پڕۆسه مێژویییه‌كان به‌دی ده‌هێنرێت، له نێو گه‌ل و سیاسه‌تدا، له نێو هاوسه‌نگییه‌كانی هێزه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌كاندا وه‌ڵامی ئه‌مه هه‌ن، نه كه‌س ده‌توانێت ئه‌م ڕاستییه نه‌بینێت، نه ده‌شتوانن ئه‌م ڕاستییه بگۆڕن".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment