بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیاد عەللاوی سەرۆکی ئیئتلافی نیشتمانی کە لە هەمانکاتدا سەرۆکی بەرەی نیشتمانیی مەدەنییە بۆ راگەیاندنەکانی عێراق وتوویەتی: بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو ئاسان نییە، ئەمە بابەتەش عێراقی کردۆتە گاڵتەجاڕی جیهان.
عەللاوی ئاماژەی بەوەشکردووە، رەوتی سەدر توانای پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نییە و دوو لەسەر سێی ئیفلیج بوون هەیە، چوونکە ئەو بابەتە زۆرینەی سیاسی نییە، بەڵکوو پێویستیان بەوەیە حکوومەتی زۆرینە لە هەمانکاتدا تەوافوقی بێت.
ئەیاد عەللاوی وتووشیەتی: رێگە سیاسییەکان لە عێراق گەیشتونەتە بنبەست و بەردەوامیش دەبێت، وا پێی ناوەتە مانگی سێیەمیەوەو ناکۆکی نێوان هێزە شیعییەکان کە هەریەک لە کوتلەی سەدر و چوارچێوەی هەمانگی نوێنەرایەتی دەکەن زیادیکردووە بەتایبەت لەبارەی زۆرینەی کوتلەی پەرلەمانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت، بۆیە شانۆی سیاسی ناڕون و ئاڵۆز بووە.
Your Comment