مه‌حموود عوسمان: لێپرسراوانی عێراق ڕێگه‌ بۆ سه‌ردانی نهێنیی به‌رپرسانی ئه‌مریکا خۆش ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سیاسه‌تمه‌دراێكی كورد له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عیراق ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "سه‌ردانی نهێنیی به‌رپرسانی ئه‌مریكا بۆ عێراق پێشتر ڕێگه‌ی پێدراوه‌ و به‌پرسانی عێراق ڕێگه‌یان بۆ خۆشكردوون".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی دوو خولی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ڕادیۆ نه‌وا وتی: "ئه‌مریكا دان به‌ ده‌وڵه‌ت بوونی عێراق نانێت، پێشتریش هه‌رچی سه‌ردانی به‌رپرسانی ئه‌مریكی و سه‌رۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ عێراق ئه‌نجام دراوه‌ به‌و جۆره‌ نهێنییه‌ بوووه‌، هه‌ریه‌ک له‌ "جۆرج ده‌بلیوو بوش و باراک ئۆباما"ش به‌و جۆره‌ هاتوونه‌ته‌ عێراق و له‌ سه‌ربازگه‌كانی خۆیان له‌ عێراق داوایان له‌ به‌رپرسانی عێراق كردووه‌ له‌وێ بیانبینن و ئه‌و سه‌ردانه‌ی دۆناڵد ترامپیش شتێكی تازه‌ نه‌بوووه‌ بۆ عێراق".

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوووه‌ پێش چه‌ند كاتژمێرێک به ‌سه‌ردانی دۆناڵد ترامپمان زانیوه و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش ده‌ڵێت بانگهێشتیان كردووم به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بووم".

مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی دوو خولی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌و سه‌ردانه‌ شتێكی نه‌گونجاو و ناڕێكه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی عێراق پێشتر خۆیان ڕێگه‌یان به‌و جۆره‌ سه‌ردانه‌ نهێنییانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا داوه ‌و ڕێگه‌یان بۆ خۆشكردوون."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50620

Your Comment

You are replying to: .
captcha