به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه كردوووه که لوئه‌ی خه‌تیب وه‌زیری كاره‌با كۆنووسی ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ڕه‌زا ئه‌رده‌كانیان وه‌زیری وزه‌ی ئێران ئیمزا كرد بۆ فراوان كردنی ئاستی هاریكاری له بواری وزه و كاره‌بادا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو که كۆنووسه‌كه یادداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی تێدایه بۆ قۆناخه‌كانی داهاتوو كه كۆمه‌ڵێک ڕێككه‌وتنی ته‌كنیكی و ئابووری له‌خۆ ده‌گرێت تایبه‌ت به سیسته‌می كاره‌بای نیشتمانی و ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌زموون و ڕاوێژكردن له سێ سێكته‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با (به‌رهه‌مهێنان، گواستنه‌وه و دابه‌شكردن) ئه‌مه جگه له هاورده‌كردنی كاره‌با و غازی سروشتی.
جێی باسه ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ جاری دووه‌م مۆڵه‌تی دایه‌وه حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت و گازی ئێران به‌رده‌وام بێت تا ئه‌و كاته‌ی جێگره‌وه‌یێک بۆ كاره‌با و گازی ئێران ده‌دۆزێته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment