به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ركردایه‌تیی گشتیی (یه‌په‌گه) له به‌یاننامه‌یێكدا كشانه‌وه‌ی خۆی له شارۆچكه‌ی مه‌نبه‌ج ئاشكرا كردوووه و داوا له هێزه‌كانی سوریا ده‌كات بچنه ناو مه‌نبه‌جه‌وه و ئه‌و ناوچه‌یه له هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بپارێزن.
یه‌په‌گه ڕاشیگهیاندوووه که ئه‌وان له پێناو به‌رده‌وامبوونى شه‌ڕ له دژى تیرۆریستانى داعش له ڕۆژهه‌ڵاتى فورات و ناوچه‌کانیتر هێزه‌کانیان له مه‌نبه‌ج کشاندوووهتهوه بۆیه پێویسته ده‌وڵه‌تى سووریا وه‌ک هه‌ر به‌شێکى دیکه‌ى خاکى سووریا پارێزگارى له مه‌نبه‌ج بکات و له داگیرکه‌رانى تورک بیپارێزێت.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی یه‌په‌گه پاش ئه‌وه دێت كه به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز به‌رپرسانی یه‌په‌گه له ڕابردوودا به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و دیمه‌شق كردوووه به مه‌به‌ستی قایل پێكردنی حكوومه‌تی سوریا بۆ ناردنی هێز بۆ ڕۆژئاوای فورات له‌پێناو پاراستنی له هه‌ر هێرشێكی توركیا.
له ماوه‌ی ڕابردوودا دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا بكشێنێته‌وه و به‌ر له‌و بڕیاره‌ی تره‌مپیش، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی كرد بۆ ڕۆژئاوای فورات.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment