شه‌ڕی نێوان ئێزدییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبی له‌ شنگال ته‌شه‌نه‌ ده‌سێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جارێکی دیکه‌ شه‌ڕی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و گرووپێکی ئێزدییه‌کان ناسراو به‌ ئێزیدخان له‌ شنگال ڕوو ده‌دات و له‌ ئه‌نجامدا هێزێکی حه‌شدی شه‌عبی بریندار بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 25ی کانوونی یه‌که‌می 2018 له‌ شه‌نگال شه‌ڕ له‌ نێوان هه‌ریه‌كه‌ له‌ حه‌شدی شه‌عبی و گرووپێكی ئێزدی ڕووی دا و شه‌ڕه‌كه‌ له‌سه‌ر دروست كردنی دیوارێک بوووه‌ له‌لایه‌ن چه‌كداره‌ ئێزدییه‌كانه‌وه‌.

له‌و شه‌ڕه‌دا كه‌ له‌ نێوان گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی و گرووپێک له‌ چه‌كدارانی ئێزدی بوو له‌ ناوچه‌كه‌، یه‌کێک له‌ چه‌كداره‌كانی حه‌شد بریندار بوووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوولا به‌ ڕووداوه‌که‌یان زانیوه‌ شه‌ره‌كه‌ ڕاگیراوه‌ به‌ڵام هێزێکی زۆر له‌ هه‌ر دوو لایه‌نه‌هکه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا کۆ بوونه‌ته‌وه‌ و هاووڵاتییانیش ڕووبه‌ڕووی دڵه‌راوکێ بوونه‌ته‌وه‌.

له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌ی ‌نێوان هێزى ئێزیدخان و حه‌شدى عه‌شایه‌رى سه‌ر به‌ حه‌شدى شه‌عبى به‌و بۆنه‌وه‌ ڕووی داوه‌ که‌ هێزی حه‌شدی شه‌عبی ویستوویه‌تی بچێته‌ ناو قه‌زای شنگال به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی هێزی پاراستنی ئێزیدخان بوونه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕ و ئاڵۆزى ڕووی داوه‌ و له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌کدارێکى حه‌شدى عه‌شایه‌رى بریندار بوووه‌.

ئه‌و ڕووداوه‌ له ‌كاتێكدایه‌ ڕۆژی (دووشه‌ممه‌ 24-12-2018) هێزێكیتری سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ سه‌نته‌ری شنگال چووبوونه‌ سه‌ر باره‌گایێكی هێزی پاراستنی ئێزدخان ‌و 30 که‌س له‌و هێزانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و دواتر ئازاد كران.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی ژیان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50559

Your Comment

You are replying to: .
captcha