وەزیری دارایی بوو بە هۆی زیاد نەبوونی پشکی کورد لە بەشە بودجەی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزیری دارایی ئەو وڵاتە بەوە تۆمەتبار دەکات کە هۆکاری زیاد نەبوونی پشکی کورد لە بەشە بودجەی عێراق بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد سەفار پەرلەمانتاری پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی وتووە: "لەکاتی زیاد کردنی پشکی ھەرێم لە بودجەی ساڵی 2019ی عێراق وەزیری دارایی لە دەرەوەی وڵات بووە بۆیە بودجەی ھەرێم زیاد نەکراوە".

ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا راشیگەیاندووە: رێککەوتن کراوە پشکی ھەرێم لە بودجەی گشتی ساڵی 2019ی عێراق زیاد بکرێت بۆ 13.97% ، بەڵام لە کاتی پێداچوونەوەی پرۆژە یاساکە وەزیری دارایی عێراق لەدەرەوەی وڵات بووە، بۆیە پشکی هەرێم وەک خۆی ماوەتەوە.

ناوبراو وتیشی، لە ئێستادا لە ھەوڵی ئەوەدان پشکی ھەرێم لە بودجەکە زیاد بکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50545

Your Comment

You are replying to: .
captcha