به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لوقمان فه‌یلی وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقوڵئه‌وسه‌تی ڕه‌ت كردوووه‌ته‌وه كه تێیدا ئاماژه به پلانێكی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق كراوه بۆ نێوه‌ندگیری له نێوان كورده‌كانی سووریا و حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د.
وته‌بێژی سه‌رۆک کۆماری عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندوووه که ئه‌و هه‌واڵه‌ی باس له پلانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ نێوه‌ندگیری له نێوان كورده‌كان و حكوومه‌تی به‌شاری ئه‌سه‌ددا ده‌كات "ڕێک و ته‌واو نییه و سه‌رۆک کۆمار به‌رده‌وام جه‌ختی له‌وه کردوووه‌ته‌وه که ده‌بێت له ڕێگه‌ی ئاشتییه‌وه بۆ کۆتایی هێنان به تاڵاوی توندوتیژی بێهۆ پشتیوانی له وڵاتی دراوسێی سسوریا بکه‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه که به‌رهه‌م ساڵح له‌و بڕوایه‌دایه که گه‌یشتن به‌و ئامانجه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانیی وڵاتانی دراوسێ و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌توانێت ڕێگری له گرژی و ئاڵۆزیی نوێ له ناوچه‌که به‌گشتی بکات.
وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار جه‌ختی له‌وه كردوووه‌ته‌وه که عێراق هه‌میشه به دوای به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ دراوسێکانی له نموونه تورکیادایه که به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شانه و په‌یوه‌ندیی مێژوویی و که‌لتوورییان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا سیاسه‌تی ناوخۆییی عێراق پشتگیری له ده‌ستێوه‌رنه‌دان له کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیكه به‌گشتی ده‌کاته‌وه.
فه‌یلی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه که به‌رهه‌م ساڵح پشتیوانی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی بۆ سووریا ده‌كات تاوه‌كوو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی به‌هێزتر بێت.
شایانی باسه؛ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 23ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له هه‌واڵێكدا بڵاوی كرده‌وه: "به‌رهه‌م ساڵح به‌رپرسیارێتیی نێوه‌ندگیریی نێوان کورده‌کانی سووریا و حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات و ئه‌و نێوه‌ندگیرییه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاڵای فه‌رمیی سووریا و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی دیمه‌شقه بۆ ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ڕووباری فورات".
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌لعاله‌می عه‌ره‌بی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment