بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زۆرینەی شرۆڤەکاران باس لەوە دەکەن کە کوردەکان کە لە ساڵی 2014وە خەریکی شەڕی داعشن، دووڕاوەی سەرەکیی بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکان لە سووریا.
زۆرینە شرۆڤەکان لەو بڕوایەدان کە ئەمەریکا هێزە کوردەکانی وەکوو هێزی وشکێنیی خۆی لە شەڕی داعش بەکار هێناوە و بەڵام پاش هەڕەشەکانی تورکیا پشتی کوردی چۆڵ کردووە بۆیەش ئەوە خەیانەتێکی گەورەیە بە کوردەکانی سووریا.
بلیز مشتال بەڕێوەبەری ناوەندی سیاسەتەکانی دوو حزبیی ئەمەریکا جەخت دەکاتەوە پاش کشانەوەی ئەمەریکا لە سووریا مومکینە کوردەکان بکەونە مەترسییەوە.
ناوبراو بە کەناڵی فاکس نیووزی وتووە: ئەمەریکا دەبێت خوازیاری پاراستی ئاسایشی کوردەکان بێت چوونکە ئەوان یارمەتیی شەڕ لەگەڵ داعشیان دا. کوردەکان ئێستا لە مەترسیدان چوونکە پاش چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە سووریا مومکینە ئەوان بکەونە ژێر هەڕەشەی تورکیا یا گرووپەکانی دیکە و تەنانەت هێرشی داعش.
ئەو لێکۆڵەرەی پرسە ئەمنییەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمریکا 6 مانگ پێش ئێستا هۆشداری کشانەوەی لە سووریا دابوو وتی: پێم وایە ئەمەریکا کاتی بۆ کوردەکان کڕیوە تا بەو شێوە بتوانن بەگری لە خۆیان بکەن و لەگەڵ هەرکەس کە بیانەوێت دانووستان بکەن لەوان بەشار ئەسەد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment