ئه‌ندامێکی یه‌کێتی: پێنج هه‌زار چه‌کداری داعش له‌ سنووره‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریادا هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵی یه‌کێتی هۆشداریی دا که‌ 5 هه‌زار چه‌کداری داعش له‌ سنووره‌کانی عێراق و سووریادا هه‌ن و به‌ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ سووریا كێشه‌ی ئه‌منی بۆ هه‌رێم و عێراق دروست ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوكار جاف ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: داعش له ‌چیای قه‌ره‌چوخ و سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سوریادا بوونیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت وه‌كوو جاران توانای كۆنتڕۆڵ كردنی شاره‌كانیشیان هه‌یه‌.

ناوبراو گوتیشی: هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا نازانرێت تا چه‌نده‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌ڵام به‌ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ خاكی سووریا بۆشاییی ئه‌منی له‌ سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریا و ناوچه‌ی دیره‌زوور دروست ده‌بێت چوونكه‌ تا ئێستا تیرۆریستانی داعشی له‌و ناوچانه‌ بوونیان هه‌یه و ده‌توانن مه‌ترسی دروست بكه‌نه‌وه‌.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، هێشتا داعش ناوچه‌یێكی به‌رفراوانی له ‌سووریا به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه ‌له‌وه‌ی نزیكه‌ی پێنج هه‌زار چه‌كداری ئه‌و گرووپه‌ له ‌سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریادا هه‌یه‌ و له‌ چیای قه‌ره‌چوخی سه‌ر به‌ قه‌زای مه‌خمووریش بوونیان هه‌یه‌.

ناوبراو وتیشی: "سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌ غیابی سوپای ئه‌مریكا، مه‌ترسی له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منیی عیراق و هه‌رێمیش دروست ده‌كات چوونكه‌ داعش ئه‌و هێزه‌ی جارانی ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت شار و شارۆچكه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50470

Your Comment

You are replying to: .
captcha