بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلى حەمەساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لەبارەى پرسى نووسینەوەى دەستوور و کارکردن لەسەر ئەو بابەتە لەم خولەى پەرلەماندا بە سبەى-ی راگەیاند؛ گۆڕان پڕۆژەى هەیە بۆ داڕشتن و نووسینەوەى دەستوور.
ناوبراو وتیشى: "هەوڵى کاراکردنەوەى لیژنەى نووسینەوەى دەستوور دەدەین کە لە خولى پێشوى پەرلەمان لەلایەن سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە پێکهات، ئەو بابەتانەش کە لە خولەکانى پێشودا خاڵى ناکۆک بوون لە نێوان ئێمە و هەندێک لایەنى دیکەى سیاسى لەم خولەدا پێوستە چارەسەر بکرێن، واتە پێشوەخت و پێش ئەوەى حکوومەت پێکبێت رێککەوتن لەسەر پرەنسیپە سەرەکییەکان بکرێت".
سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان دەشڵێت: "لە خولى پێشودا و لە سەروبەندى کارکردن لەسەر پڕۆژەى داڕشتنەوەى سیستمى حوکمڕانى، تێڕوانینى ئێمە و یەکێتى و لایەنەکانى دیکە زۆر لەیەکتر نزیک بوو، کەمێک ناکۆکى و جیاوازی لەگەڵ پارتى هەبوو، ئێستا وردە وردە کار دەکەین ئەوەش لاى ئەوانەوە نەمێنێت و لە دانووستانەکانیشدا پارتى دیموکراتى کوردستان گۆڕانکارى بەسەر بۆچوونىدا هاتووە و ئەوەش هەنگاوێکى ئەرێنییە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment