بارهه‌ڵگره‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیان كرد به‌ كشانه‌وه‌ له‌ سووریا

بەشی سووریا- دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌ سووریا دا، ده‌یان بارهه‌ڵگر كه‌ پێشتر چه‌كیان بۆ یه‌په‌گه‌ و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ده‌گواسته‌وه‌، ده‌ستیان کرد به‌ کشانەوە لەو وڵاته.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای راگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا، له‌سه‌ر سنووری سووریا-عێراق له‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو جموجۆڵی بارهەڵگرەکانی ده‌ستی پێكرد، كاتژمێر 11:00ی شه‌وی رابردوو، ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان بۆ یه‌په‌گه‌ ده‌گواسته‌وه‌ به‌داپۆشراوی به‌ره‌و عێراق به‌ڕێكه‌وتن.

پێشر ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ دوای هێنانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی، به‌ سه‌ر به‌تاڵی ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ عێراق به‌جۆرێک ده‌رده‌كه‌وت كه‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ به‌تاڵه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌ داپۆشراوی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عێراق.

دوای بڕانی كاره‌بای ناوچه‌كه‌ دره‌نگانی شه‌و بارهه‌ڵگره‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ و ژمارەیێکیان سه‌ربه‌تاڵ و ژمارەیێکی دیکەشیان داپۆشراو بوون.

هه‌روه‌ها له‌ ژمارەیێک له‌ بارهه‌ڵگره‌كاندا بینرا كه‌ شۆفڵ و ئامێری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینیش ده‌گوازرێنه‌وه‌.

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50432

Your Comment

You are replying to: .
captcha