وته‌بێژی سه‌ركۆماری عێراق هه‌واڵی سه‌ردان‌کردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سووریا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ڕه‌سمیی سه‌رۆک كۆماری عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ هه‌واڵی سه‌ردانی د. به‌رهه‌م ساڵح بۆ سووریا دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی کانوونی یه‌که‌می 2018 لوقمان فه‌یلی وته‌بێژی ڕه‌سمیی سه‌رۆک کۆماری عێراق به ‌PUKmediaی ڕاگه‌یاند: هه‌واڵی سه‌ردانی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق بۆ دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌ هه‌ندێ كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندندا بڵاو بوووه‌وه‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: به‌رهه‌م ساڵح به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر سه‌ردانێكی ڕه‌سمی هه‌بێت بۆ هه‌ر وڵاتێک پێشتر له‌ نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی خۆیه‌وه‌ به‌ ڕه‌سمی راده‌گه‌یه‌نرێت.

فه‌یلی باسی له‌وه‌ش کرد که‌ سه‌رۆک كۆماری عێراق بڕیاری سه‌ردانی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریای نه‌داوه.

پێشتر هه‌ندێک له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی عێراق هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانی سووریا ده‌كات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50392

Your Comment

You are replying to: .
captcha