ستیڤان دیمیستۆرا: ده‌بێت کاری زیاتر بۆ پێکهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا بکرێت

به‌شی سووریا- نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان بۆ سووریا دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و ئێران و تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ هێشتا ده‌بێت کاری زیاتر بکرێت بۆ پێکهێنانی لیژنه‌یێکی هاوسه‌نگ و ته‌واو و متمانه‌پێکراو بۆ ده‌ستووری سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ستیڤان دیمیستۆرا له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌ کرد که‌ ڕاپۆرتێک به‌رز ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێش سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و تیایدا ده‌یه‌وێت شوێنگره‌وه‌که‌ی جێر پیده‌رسن له‌ 7ی مانگی یه‌کی ساڵی داهاتوووه‌وه‌ کاره‌کانی ئه‌و ته‌واو بکات.

دیمیستۆرا گوتیشی: "ده‌بێت هه‌وڵی زیاتر بدرێت به‌ڵام بێگومان به‌و کارانه‌ ده‌زانین که‌ تا ئێستا کراون."

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و ئێران و تورکیا ڕایان‌گه‌یاند که‌ پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوووه‌وه‌ لیژنه‌ی نوێی ده‌ستووری سووریا کۆ ببنه‌وه‌ و ده‌ست بکه‌ن به‌ پڕۆسه‌یێکی سیاسیی ئاشتی که‌ بتوانرێت جێبه‌جێ بکرێت.

له‌ به‌یاننامه‌یێکی هاوبه‌شدا که‌ سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا خوێندییه‌وه‌، هه‌ر سێ وه‌زیره‌که‌ ده‌ڵێن: ده‌بێت لیژنه‌ نوێیه‌که‌ درک به‌ چاره‌سه‌ره‌ نێوه‌نده‌کان و گفتوگۆی بنیادنه‌رانه‌ بکات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆیتێرز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50389

Your Comment

You are replying to: .
captcha