پێنتاگۆن ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ سه‌ربازی ناردبێته‌ سه‌ر سنووری سووریا

به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) بانگه‌شه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر سنووری سووریا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆب مانینگ له‌ پرێس كۆنفرانسی ڕۆژانه‌ی خۆیدا له‌باره‌ی پرسیارێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر سووریا وتی: "خاڵه‌كانی چاودێری به‌ فه‌رمانی وه‌زیر جه‌یمس ماتیس به ‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا وه‌ک هاوبه‌شی ئێمه‌ له‌ ناتۆ دانراوه‌، به‌ڵام چه‌ند هه‌واڵێكم بینی له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌یێكی سه‌ربازیی گه‌وره‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا (بۆ باكووری سووریا). ئه‌مانه‌ به‌ ته‌واوی ڕاست نین، هێزێكی گه‌وره‌مان ڕه‌وانه‌ نه‌کردوووه‌، له‌م خاڵه‌ چاودێرییانه‌ هێزێكی ئه‌وتۆ نییه‌ كه‌ به‌ده‌ر بێت له‌ ئامانجه‌كانمان، ئه‌مریكا و توركیا له‌باره‌ی دۆخی سنووری سووریا له‌ هاریكاری یه‌كتردان.

مانینگ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنیش له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ سووریا ڕای‌گه‌یاند: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌و ئامانجه‌ دیاریكراوه‌ی هه‌یه‌ له‌وێ، به‌ چۆكدادانی خه‌لافه‌تی داعشه‌ و پاشماوه‌كانێتی له‌ ڕووی فیزیكییه‌وه‌، لێره‌وه‌ بانگه‌واز ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو وڵاتان و هێزه‌كانی ناوچه‌كه‌، هه‌موو لایێكیان سه‌رنجه‌كانیان له‌سه‌ر به‌چۆكدادانی داعشدا چڕ بكه‌نه‌وه‌."

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50364

Your Comment

You are replying to: .
captcha