ژمارەی دانیشتوانی ھەرێم زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی ئاماری ھەرێم زانیاریی لەبارەی ڕەوشی تەندروستی و پەروەردە و کۆمەڵایەتی خستەڕوو و وەزیری پلاندانانیش ڕایگەیاند ژمارەی دانیشتوانی ھەرێم بە ئاوارەکانیشەوە زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنفرانسەکەدا عەلی سندی وەزیری پلاندانانی حکوومەتی ھەرێم رایگەیاند لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان بە ئاوارەکانیشەوە زیاتر لە حەوت ملیۆن کەسە بە بەراوورد بە پێش ھاتنی ئاوارەکان نزیکەی پێنچ ملیۆن کەس بوو.

ھاوکات لە کۆنفراسەکەدا چەندین داتا و زانیاری خرانە ڕوو، بەگوێرەی رووپێویێکی نوێی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان دەریدەخات کە دۆخی ژیانی منداڵانی ھەرێمی کوردستان – عێراق بەرەو باشتر چووە ھەرچەندە گرفتەکان بەردەوامە.

لە رووپێویێکی نوێدا سەبارەت بە ئاستی خۆشگوزەرانیی منداڵانی عێراق دەردەکەوێت کە ھەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی بەدەست ھێناوە لە بواری دابین کردن و بەدەست ھێنانی خزمەتگوزاری سەرەتایی لە بواری ئاو و ئاوەڕۆدا.

بەپێی رووپێویەکە رێژەی مردنی ئەو کۆرپانەی کە تەمەنیان لە مانگی یەکەمدایە کەم بۆتەوە بۆ ١٧ منداڵ لە کۆی ١٠٠٠ منداڵ لە کاتێکدا لە رابردوودا ٣٢ منداڵ بووە لە کۆی ١٠٠٠ منداڵ بووە.

ھەر لە رووپێویەکەدا باس لەوەش کراوە، بەردەست بوونی سیستەمی ئاو و ئاوەڕۆ لە رێژەیێکی پەسەندی جیھانی دایە کە لە %٩٨، ھەرچەندە گرفتەکان وەکوو خۆیان ماونەتەوە بۆ زامن کردنی ئەوەی ھەموو مالێک لە ماڵی خۆیدا ئاویان دەست بکەوێت.

داتاکانی ئەم رووپێویە لە ساڵ ٢٠١٨ کۆ کراونەتەوە کارمەندانی مەیدانی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و عێراقدا ٢٠٥٢ خێزان چاو پێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام داوە.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50346

Your Comment

You are replying to: .
captcha