خولووسی ئاكار: په‌كه‌كه‌ زیانی زۆری به‌ركه‌وتوووه‌

به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌باره‌ی چالاکییه‌کانیان دژ به‌ په‌که‌که‌ ڕای‌گه‌یاند: "له‌ ئه‌نجامی خه‌باته‌كه‌ماندا، ڕێكخراوی تیرۆریستیی په‌که‌که‌ زیانی زۆری به‌ركه‌وتوووه‌ و چالاكییه‌كانی به ‌ڕێژه‌یێكی زۆر كه‌می كردوووه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاكار له‌ میانی ڕێوڕه‌سمێكدا كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا به‌ڕێوه ‌چوو گوتی: "له‌ خه‌باتێكی مه‌زندان دژی سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان و ئه‌م خه‌باته‌ زۆر پێویسته‌ بۆ ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان".

وه‌زیری به‌رگریی توركیا ڕاشی‌گه‌یاند: "له‌ ئه‌نجامی خه‌باته‌كه‌ماندا، ڕێكخراوی تیرۆریستی زیانی زۆری به‌ركه‌وتوووه‌ و چالاكییه‌كانی به‌ ڕێژه‌یێكی زۆر كه‌می كردوووه‌. ئینشائه‌ڵڵا له‌ ڕۆژانی داهاتوودا ده‌گه‌ینه‌ خاڵێک كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ (ڕێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌) به‌ ته‌واوی له‌ چالاكی ده‌خه‌ین".

خولوسی ئاكار له‌باره‌ی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست گوتی: "له‌ ئیجه‌، ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و نیشتمانی شین به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50325

Your Comment

You are replying to: .
captcha