به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاكار له میانی ڕێوڕه‌سمێكدا كه له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا به‌ڕێوه چوو گوتی: "له خه‌باتێكی مه‌زندان دژی سه‌رجه‌م ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و ئه‌م خه‌باته زۆر پێویسته بۆ ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا ڕاشیگه‌یاند: "له ئه‌نجامی خهباتهكهماندا، ڕێكخراوی تیرۆریستی زیانی زۆری به‌ركه‌وتوووه و چالاكییه‌كانی به ڕێژه‌یێكی زۆر كه‌می كردوووه. ئینشائه‌ڵڵا له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌گه‌ینه خاڵێک كه هه‌موو ئه‌مانه (ڕێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه) به ته‌واوی له چالاكی ده‌خه‌ین".
خولوسی ئاكار له‌باره‌ی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست گوتی: "له ئیجه، ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و نیشتمانی شین به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment