کوردپرێس: به‌پێی راگه‌یێندراوێكی هێزی یه‌كگرتووی دژی داعش 15ی كانوونی یه‌كه‌م له باشووری شارۆچکەی هه‌جین رێكخستنه‌كانی داعش له‌نێو مزگه‌وتێكدا له رێگه‌ی مووشه‌كێكی زیره‌كه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه، داعش ئه‌و بینا و شوێنانه به‌كار ده‌هێنێت كه كردنه ئامانجیان قه‌ده‌غه‌یه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بكرێنه ئامانج و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه: "له میانی هێرشه‌كه‌دا، 16 چه‌كداری داعش به چه‌كی قورسه‌وه له‌وێ له ئاماده‌كاریی ئه‌نجامدانی په‌لاماردابوون. له‌م هێرشه‌دا ئه‌و تیرۆریستانه كوژران و هێزێكی دیكه‌ی داعش له مه‌یدانه‌كه دوورخرایه‌وه".
ئه‌م مزگه‌وته یه‌كه‌م بینای مەدەنی نییه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كرابێته ئامانج. هه‌ر هه‌فته‌ی رابردوو بوو، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له هه‌جین نه‌خۆشخانه‌یێكیشی كرده ئامانج.
هه‌روه‌ها له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به ڕابەرایەتی ئه‌مریكا له دێرازۆر چه‌ندین مزگه‌وتی كرده ئامانج و له ئه‌نجامیشدا ده‌یان كه‌سی مەدەنی بوونە قوربانی.
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان له هێرشه‌كه‌ی 22ی تشرینی یه‌كه‌مدا بۆ سه‌ر مزگه‌وتی زه‌وییه، حه‌وت مەدەنی کوژراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment