برێت مه‌کگۆرک: شکستپێهێنانی داعش ته‌نها ئامانجی ئه‌مریکا له‌ سووریایه‌

به‌شی جیهان- برێت مه‌كگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ڕای‌گه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی جگه‌ له‌ شکستپێهێنانی داعش ئامانجێکی دیکه‌ی له‌ سووریا نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئه‌مریکا ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ئامانجی سه‌ره‌کیی ئه‌وان له‌ سووریا شکستپێهێنانی داعشه‌. ته‌نانه‌ت دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکاش به‌هاری ڕابردوو به‌ له‌به‌رچاوگرتنی لاوازبوونی داعش باسی له‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا کردبوو.

به‌ڵام ئه‌مریکا دواتر ڕای‌گه‌یاند که‌ ئامانجێکی دیکه‌شی له‌ سووریا هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نفووزی هه‌ندێک له‌ وڵاتان وه‌ک ئێران له‌ سووریا و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریایه‌.

هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیکی ڕووسیا ده‌نووسێت که‌ برێت مه‌کگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌مریکا ته‌نها یه‌ک ئامانجی له‌ سووریا هه‌یه‌ که‌ شکستپێهێنانی داعشه‌.

ناوبراو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی جیهانیی دۆحه‌دا ڕای‌گه‌یاندبوو که‌ ڕاسپێردراوی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا شکستپێهێنانی داعشه‌ و هیچ ڕاسپێردراوێکی دیکه‌مان نییه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ ئه‌مریکا جگه‌ له‌ ڕاسپێردراوی سه‌ربازیی ئاماژه‌پێکراو هه‌ندێک ئامانجی دیکه‌شی له‌ سووریا هه‌یه‌ که‌ به‌ ڕه‌وانه‌کردنی هه‌ندێک دیپلۆماتکار و ئاماده‌بوونیان هاوشانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا هه‌وڵ بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50303

Your Comment

You are replying to: .
captcha