بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیدریس حاجی عادل جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركووكی یەکێتی ڕایگەیاندووە: ماوەی سێ رۆژە لە سنووری حەوت تەغارەكانی سنووری قەزای داقوق، دیارەی راگواستن دەستی پێكردوە و لەو ماوەیەدا نزیكەی 80 ماڵی تەعریبی عەشیرەتی ئەلبوعەلگە گەڕاونەتەوە بۆ سنووری گوندەكانی ئەلبونەجم و فەریق.
ناوبراو ئهوهشی وتووه بەپێی زانیارییەكانمان ئەو خێزانە عەرەبانە، ئەو خێزانە عەرەبانە نین كە لەدوای پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە رۆیشتوون، بەڵكوو عەرەبی ناوچەكانی دیالە و حەویجە و ناوچەكانی دیكەی سوننەی تێدایە.
ئیدریس حاجی عادل دهڵێت هاتنی ئەو عەرەبانە، دوای نووسراوێكی راكان جبووری پارێزگاری كەركووک بەوەكالەت دێت كە بۆ هێزە ئەمنییەكان بەتایبەت لیوای 19ی پۆلیسی فیدراڵی لە سنووری داقوق دێت بۆ گەڕاندنەوەی عەرەبەكان بۆ سنووری حەوت تەغارەكان.
بەرپرسەکەی یەکێتی راشیگهیاندووه هەر ئەمڕۆ لە ناوچەكە شەڕ لە نێوان جووتیارە كوردەكان و عەرەبەكان روویداوە، ئەوەش لە كاتێكدا بووە جوتیارە كوردەكان چوون زەویەكانیان بكێڵن كە موڵكی باوباپیریانە، بۆیە ئەو تەعریبەی سەری هەڵداوە لەوەی بەعس خراپترە.
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركووكی یهكێتی به پێویستی زانیوه كه بهر بهو پرۆسەی تەعریبە بگیرێت، چوونكە زیاتر لە هەزارو 500 خێزانی كورد لە ناوچەكەدا دەژین و زەوی و زاری خۆیان هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment