به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی په‌یوه‌ست به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی، به‌های پشکه‌کانی کۆمپانیای داناگاز له بازاڕی بۆرسه‌ی دوبه‌ی به ڕێژه‌ی سه‌دا 8.4 به‌رز بوووه‌وه.
کۆمپانیای داناگاز ڕایگهیاندوووه که ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی کۆمپانیاکه له 62 هه‌زار به‌رمیل هاوتای نه‌وته‌وه بۆ 70 هه‌زار به‌رمیل هاوتای نه‌وت به‌رز بوووه‌ته‌وه.
پاتریک ئالمان وارد به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری کۆمپانیای داناگاز له‌وباره‌یه‌وه گوتی: به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی کۆمپانیاکه قه‌ره‌بووی دابه‌زینه‌کانی نرخی نه‌وتی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا کردوووه‌ته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ره‌ی کۆمپانیاکه سه‌باره‌ت به کاره‌کانیان له هه‌رێمی کودستان ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه که له هه‌رێمی کوردستان ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتییان له ڕۆژانه 305 ملیۆن پێی سێجا بۆ ڕۆژانه 400 ملیۆن پێی سێجا به‌رز کردوووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری کۆمپانیای داناگاز سه‌باره‌ت به گازی شلیش ڕایگهیاندوووه که توانیویانه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی شل که له‌گه‌ڵ گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێندرێت بۆ ڕۆژانه 15 هه‌زار به‌رمیل به‌رز بکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment