باڵیۆزى توركیا وه‌ڵامى نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی عێراق ده‌داته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵیۆزی تورکیا له‌ به‌غدا وه‌ڵامى ئه‌و نامه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌زاندنى سنووره‌كان پێى دراوه ‌و ده‌ڵێت: توركیا له‌ هه‌ر شوێنێک بێت شه‌ڕ دژى په‌كه‌كه‌ ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی کانوونی یه‌که‌می 2018 فاتح یه‌ڵدز له ‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه که‌ سوورن له‌سه‌ر هاریكاریى ته‌واو له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تى شه‌ڕى دژى تیرۆر و پێویسته‌ دۆستان و دوژمنانیش بزانن به‌ هه‌مان شێوه‌ سوورن له‌سه‌ر شه‌ڕى دژى په‌كه‌كه‌ له ‌هه‌ر جێیێک بێت و له ‌ژێر هه‌ر ناوێكدا بێت.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژى هه‌ینى 14ی کانوونی یه‌که‌می 2018 حكوومه‌تى عێراق به‌هۆى به‌زاندنى سنوورى وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا و بۆردومانی شنگال و مه‌خموور، باڵیۆزى ئه‌و وڵاته‌ى له‌ به‌غدا بانگهێشت كرد و نامه‌یێكى ناڕه‌زایى پێدا.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50281

Your Comment

You are replying to: .
captcha